کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ پرسه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵه‌كان

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ پرسه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی سێ قوربانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌ ناوچه‌ی خه‌ڵه‌كان، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان، سێ ئه‌ندامی خێزانێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی به‌ ناوه‌كانی “موزه‌فه‌ر حسێن” و دوو كوڕی ته‌مه‌ن ١٣ و ١٥ ساڵ به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د موزه‌فه‌ر و موبین موزه‌فه‌ر” له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ نوچه‌ی خه‌ڵه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ست دا. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زیه‌تی به‌ لای خه‌ڵكه‌وه‌ درووست كرد و كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ باشوور، ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌ چوو.