ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان به‌شداری مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “موحسین شوجاعی به‌رجوویی” له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ئه‌و شاره بوون و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین شوجاعی به‌رجوویی” له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی “مه‌هسا موگویی” له ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاراوه چووه كۆما. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه پاش سێ مانگ به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه‌ی خورشیدی ئیسفه‌هان گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنههی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.