کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “فریار ئه‌مینی پور” له‌ سه‌قز

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ته‌رمی “فریار ئه‌مینی پور” پاڵه‌وانی وه‌رزشی “مووی تای” گه‌یشته سه‌قز و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی “فریار ئه‌مینی پور” بۆ گۆڕستانی ئایچی سه‌قز، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان خستبووه‌ ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی كاتی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی میدیایی نه‌كه‌ن و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر چه‌شنه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك هۆشداریان دابوو. ڕۆژی هه‌ینی به‌ پێچه‌وانی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم خه‌ڵكی خۆڕاگری سه‌قز به‌ لێشاو به‌ره‌و گۆڕستانی ئایچی به‌ڕێكه‌وتن و به‌شداری به‌رینیان له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه وه‌رزشورانه كرد. “فریار ئه‌مینی پور” ئه‌ندامی تیمی میللی مووی تای ئێران بوو كه بۆ درێژه‌دان به‌ وه‌رزشه‌كه‌ی چووه‌ تایله‌ند. ڕۆژی ١ی به‌فرانبار ١٤٠٢، پاش ئه‌وه‌ی دوایین كێبه‌ڕكێی خۆی له‌ شاری بانكۆك ئه‌نجام دا، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-