ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌شداری به‌رینیان كرد له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “به‌رزین حه‌مزه‌زاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، “به‌فرین محه‌ممه‌دی” دایكی “به‌رزین حه‌مزه‌زاده” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژنانی به‌شدار له‌و مه‌راسمه، ده‌سماڵی سووریا‌ن به نیشانه‌ی شه‌هیدبوونی به‌رزین له‌لایه‌ن زاڵمانه‌وه سووڕاندووه. “به‌رزین حه‌مزه‌زاده”ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕفێندرا و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت، هه‌ر دوو گورچیله‌ی له‌ده‌ستدا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له نه‌خۆشخانه‌یێكی شاری ورمێ به‌سته‌ری بوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد.