ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی سێ به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو له شاری زاهیدان، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراوی سیاسی به‌لووچ به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دكه‌ریم باركزهی”، “محه‌ممه‌د به‌راهوویی” و “ئێدریس بیلرانی” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به تۆمه‌تی موحاره‌به له زیندانی زاهیدان له سێدار دران. له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه، خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداریان كرد و ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان گرت.