ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “په‌یمان مینبه‌ری” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له‌سه‌ر گڵكۆی ناوبراو له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “په‌یمان مینبه‌ری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به به‌شداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان دا نێژرا.