کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی مێهران سه‌ماك

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی مێهران

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سه‌دان كه‌س له‌ مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی مێهران سه‌ماك، له‌ شاری به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی به‌شدار بوون.

به‌  وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، وێڕای گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و سه‌پاندنی كه‌س و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕستانه‌، زیاتر له‌ ٦٠٠ كه‌س به‌شداری مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی مێهران سه‌ماك بوون. مێهران سه‌ماك له‌ ساڵی ١٤٠١ و پاش دۆڕانی یانه‌ی تۆپی پێی كۆماری ئیسلامی به ئه‌مریكا، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.