ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی سێ شاخه‌وان که به هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر گیانیان له ده‌ست دابوو، کرد
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی نه‌غه‌ده ته‌رمی ئه‌و سێ شاخه‌وانه‌یان له گۆڕستانی سۆڵتان یه‌عقووب كه مه‌زاری “محه‌ممه‌د ئه‌ورازی” لێیه به خاك سپاردووه. هه‌ینی ڕابردوو پێنج شاخه‌وانی تیمی كاویانی نه‌غه‌ده سه‌ردانی ناوچه‌ی ڕه‌ندۆڵه‌ی شنۆیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر گیریان خوارد. پاش دوو ڕۆژ دوو كه‌سیان ڕزگار كران، به‌ڵام به‌دوای شه‌ش ڕۆژ ته‌رمی سێ كه‌س به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕۆیان”، “موحسن عزیزی” و “ڕه‌زا كایشی” له ژێر چه‌ند متر به‌فردا دۆزرایه‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و سێ شاخه‌وانه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری نه‌غه‌ده به‌ڕێوه چوو.