ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی گوڵانی ١٤٠٢، هه‌زاران كه‌س له مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشی سێ لاوی ئێعدام كراوی ئه‌و شاره له‌زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به‌شداربوون و دژبه به كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ لاوی خه‌ڵكی كوهده‌شت به‌ناوه‌كانی “شه‌هاب مه‌نسووری”، “سه‌عید گه‌راوه‌ند” و “سه‌مه‌د گه‌راوه‌ند” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره دران و كاتێك بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، هێزه‌كانی پۆلیس ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردن و چه‌ند كه‌س بریندار ببوون. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی پرسه‌ی ئه‌و سێ لاوه به به‌شدای به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.