ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەندی ناسراوی شاری سنه، فەتانە وەلیدی، به بهشداری بهرینی خهڵكی ئهو شاره بهڕێوه چوو.
ژنان و پیاوانی بهشدار لەو ڕێوڕەسمەدا گۆرانیی بەناوبانگی فەتانە وەلیدی بە ناوی “لای لای دڵم لای لای”یان خوێندەوە و ڕێزیان له یادهوهرییهكانی گرت. فەتانە وەلیدی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە سنە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو دەرچووی بەشی مۆسیقا لە هونەرستانی تاران بوو، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا گۆرانی وتنی دەست پێ کرد و ٦٥ گۆرانی لە ڕادیۆکانی سنە و کرماشان تۆمار کردووە. فەتانە وەلیدی لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ناکاو وازی لە گۆرانی وتن هێنا. هۆکارەکانی گۆرانی نەوتنی ئەم ژنە گۆرانیبێژە کوردە تا ئێستا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.