ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی خۆپێشاندانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی تاراوگه له هه‌ر حیزب و لایه‌نێكی سیاسی ڕۆژی دووشه‌ممه له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئاڵمان، دانمارك، سوید، هوله‌ند و نۆ‌رویژ له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار و خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و ڕۆژه دا به‌شداریان كرد. ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕاپۆرتی تیر و ته‌سه‌ری ئه‌و چالاكیانه له ڕۆژانی داهاتوودا پێشكه‌ش ده‌كرێت.