ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی دوو شه‌هیدی هێرشه‌كانی سپای پاسداران به ناوه‌كانی “پێشڕه‌و دزه‌یی” و كچه یه‌ك ساڵانه‌كه‌ی به ناوی “ژینا دزه‌یی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له زێدی خۆیان به‌ڕێوه‌چوو.
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، سپای پاراسداران له ڕێگه‌ی په‌هباد و مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ماڵی “پێشڕه‌و دزه‌یی” له ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ولێر و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هێرشه‌كانی سپای پاسداران كاردانه‌وه‌ی تووندی ده‌وڵه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكه‌وته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به ڕاشكاوانه ڕایگه‌یاند كه چیتر ته‌حه‌موولی ئه‌و پێشێلكارییانه ناكه‌ین و ڕێكاری پێویست بۆ ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌تانه ده‌گرێنه به‌ر.