کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌شداری برینی خه‌ڵكی بانه له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “میرزا ئه‌حمه‌دی”

به‌شداری برینی خه‌ڵكی بانه له‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی میرزا ئه‌حمه‌دی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی بانه به‌شداری به‌رینیان له‌ مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “میرزا ئه‌حمه‌دی” كۆڵبه‌ری كوژراو به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری زڵه‌ كرد.

“میرزا ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی “ئه‌نجینه‌” و باوكی دوو منداڵ به‌ ناوه‌كانی “شوانه‌”و “شینا”، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری زڵه‌ی بانه گیانی به‌خت كرد. ناوبراو هه‌ر دوو گوێی ناشنه‌وایه‌ و له‌ كاتی كۆڵبه‌ریدا ده‌نگی ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی نه‌بیستووه‌.