ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی بانه به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “میرزا ئه‌حمه‌دی” كۆڵبه‌ری كوژراو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری زڵه كرد.
“میرزا ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی “ئه‌نجینه” و باوكی دوو منداڵ به ناوه‌كانی “شوانه”و “شینا”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری زڵه‌ی بانه گیانی به‌خت كرد. ناوبراو هه‌ر دوو گوێی ناشنهوایه و له كاتی كۆڵبه‌ریدا ده‌نگی ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی نه‌بیستووه.