کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌شداربوونی مه‌راجعی ته‌قلیدی مه‌شهه‌د و قوم و سه‌ردارانی سپا له‌ گه‌نده‌ڵی پترۆشیمی شیراز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی به‌فرانبار، به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ مه‌راجعی ته‌قلیدی مه‌شهه‌د و قوم و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ردانی سپای پاسداران له‌ په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی پترۆشیمی شیراز ئاشكرا كرا كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “محه‌ممه‌د به‌همه‌یی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پترۆشیمی شیراز و تێپه‌ڕبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌، ئاشكرا كراوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ مه‌راجعی ته‌قلیدی حه‌وزه‌كانی عیلمیه‌ی مه‌شهد، قوم و ئیسفه‌هان تێكه‌ڵ به‌و گه‌نده‌ڵیه‌ن و هه‌روه‌ها ناوی ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ردانی سپای پاسدارانیش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ گه‌وره‌یه‌دا هه‌بووه‌. به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی و  مه‌ده‌نی له‌ماوه‌ی ٤٤ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ده‌یان په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی هاوشێوه‌ی پترۆشیمی شیراز ئاشكرا كراوه‌ به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ تاوانباران محاكمه و زیندانی نه‌كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام

-

له‌ ده‌ستدانی بینایی چاوی خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی مهاباد

-

نادیاری چاره‌نووسی ٧ هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌ ماهشه‌هر

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”

-

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ئه‌هواز

-