ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو “داوود ڕه‌زه‌وی” پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵدان توانیان مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بۆ بگرن و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران به‌سته‌ری بكه‌ن.
“داوود ڕه‌زه‌وی” ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران كه له ڕێكه‌وتی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو پاش ٧ مانگ به‌ندكران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران به‌سته‌ری كرا. ناوبراو تووشی نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای قه‌زایی ڕێگریان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌كرد.