کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌سته‌ری بوونی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاران

“زه‌هرا شه‌فیعی” نووسه‌ر و ده‌هێنه‌ری خه‌ڵكی تاران كه‌ به‌هۆی زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌ سه‌ختی بریندار كرابوو، تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه‌ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، به‌ مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

“زه‌هرا شه‌فیعی” پێشتر و له‌ سالوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه درابوو. ئه‌و چالاكه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی تاران له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ درایه‌ به‌ر لێدان و پاش دادگایی كردن به‌ ٩ ساڵ و شه‌ش ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری له‌ كارنامه‌ی كاریدا هه‌یه‌ كه‌ به‌شێكیان بریتین له‌: “زه‌نجیره‌ی زیندان- شێرپه‌نجه‌ی پێشكه‌وتوو”، “غه‌یره‌ت، حیجاب، ماهواره‌”، “نامه‌ی ژنێكی ئێرانی بۆ ستیون هاوكینگ”، “شای شن”، “ئه‌و دیوی پاره‌” و “له‌ زیندانی په‌نجه‌یێك دا”.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-