کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌سته‌ریبوونی “ئێلهام موده‌ڕسی” له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ توركیا

به‌سته‌ریبوونی ئێلهام موده‌ڕسی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ توركیا 2

خۆشكیئێلهام موده‌ڕسییه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشیژیناڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: ئێلهام تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بووه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا به‌سته‌ری كراوه‌.

ناهید موده‌ڕسیله‌ په‌یامه‌كه‌یدا وتی: ئێلهام پێویستی به‌ په‌یوه‌ندی جگه‌ر هه‌یه و ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ داوایان له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد یارمه‌تیان بده‌ن و بچن به‌ هانایانه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ئێلهام موده‌ڕسینیگاركێشی خه‌ڵكی سنه‌ و دانیشتووی كه‌ره‌ج، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژیناده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ زیندان دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ پاش ئازادی به‌ وه‌سیقه، به‌هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت ناچار به‌ كۆچكردن بۆ توركیا بوو و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه‌.‌