وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی به‌ربڵاوی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین، ٩ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و شناسایی چین سنووری ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌زاندووه.
به وته‌ی به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان، ٨ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و یه‌ك فڕۆكه‌ی شناسایی چین سنووری ئاسمانی دوورگه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته‌یان به‌زاندووه و هێزی ئاسمانی تایوانیش فڕۆكه‌كانی بۆ هۆشداری دان به چین فڕاندووه. سه‌رۆك كۆماری تایوان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: ئێمه به ورده‌كارییه‌وه ڕووداو و قه‌یرانه‌كه‌ی ئۆكراینمان خستووه‌ته ژێر چاودێری تا كوو چین له‌و ئانووساته وه‌كوو ده‌رفه‌تێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر تایوان كه‌ڵك وه‌رنه‌گرێت.