به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی چاودێری به‌لووچستان ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕه‌شه‌مه، ده‌یان كه‌س له‌هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی پاكستان سنووره‌كانی ئێرانیان له ناوچه‌ی “پیركوور”ی سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك به‌زاند و هاتنه نێو خاكی ئێرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێشتا هۆكاری به‌زاندنی سنووری ئێران له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی پاكستانه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه هێزه‌كانی سپای پاسداران به چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ٤٠ هێزی نیزامی سنووره‌كانی پاكستانیان به‌زاندبوو و چووبوونه نێو به‌نده‌ری گواتر و لاوێكی به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.