حكوومه‌تی ئیسلامی به‌كرێگیراوانی خۆی له‌ژێرناوی له‌شكری سایبێری ڕوانه‌ی دنیای ناو ئینتێرنێت و فه‌زای مه‌جازی كردووه و له‌وێدا ده‌ست ده‌ده‌نه خرابكاری، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنێت، بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و چه‌واشه‌ی ڕووداوه‌كان، فه‌زاسازی دژبه نه‌یارانی سه‌رشناس، هه‌ك كردن و دزینی زانیاریی پێوه‌ندیدار به حكوومه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران، دزین و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی زانستیی له ناوه‌نده‌كانی فێركاری و لێكۆڵینه‌وه و گه‌لێك چالاكیی نایاسایی و خرابكارانه‌ی دیكه.
ڕه‌وانه‌كردنی به‌كرێگیراوان و وته‌بێژانی حكوومه‌تی ئیسلامی بۆ ناو كڵاب هاوس، تویتێر، فه‌یسبووك و باقیی پلاتفۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و واقعییه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ڕژیم خۆی به‌وه گه‌یشتووه كه میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هیچ جۆره ئیعتبارێكیان نییه و خه‌ڵك زیاتر له ڕابردوو ڕوویان كردووه‌ته میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
حكوومه‌تی ئیسلامی كه میدیا سه‌ربه‌خۆكانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك داخست، ڕۆژنامه‌وانانی بێكار، زیندانی و یان ناچار به كۆچكردن كرد و هه‌وڵی دا به فه‌رمانی بازجوو – قازییه‌كانی وه‌ك مۆرته‌زه‌وی، سه‌ركوت و دیكتاتۆرییه‌كی یه‌كده‌نگ ئه‌ویش به ڕه‌وایه‌تی باڵێكی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بسه‌پێنێت ، له پڕۆژه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیدا شكستی هێناوه.
بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌ژێرناوی شیكار، كارناس، مامۆستای زانكۆ، ڕۆناكبیری ئایینی، هه‌وڵیان دا ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك له ڕژیمی ئیسلامیی قه‌بووڵی ناكات، به درۆ و فریوكاری له میدیاكانی ده‌ره‌وه بهێننه گۆڕێ. ئه‌م تاكتیكه زۆر زوو ئاشكرا بوو و زۆرێك له مۆره‌كانیان په‌راوێز خران و ڕسوا بوون. میدیاكانی حكوومه‌ت سه‌ره‌ڕای ته‌رخانكردنی هه‌زینه‌ی به‌رین و به‌كارهێنانی هه‌زاران به‌كرێگیراو، بینه‌ر و خوێنه‌ریان نییه. توێژی شارنشین، كرێكاران، ژنان، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، لاوان، خوێندكاران و شاره‌زایانی به بێزاری و نه‌فره‌ته‌وه ده‌ڕواننه میدیاكانی ده‌سه‌ڵات.
له‌ئێستادا كه گه‌لێك میدیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چالاكن و ملیۆنان بینه‌ر، بیسه‌ر و خوێنه‌ر بابه‌تی جۆاوجۆره‌یان له‌به‌رده‌سته، ڕژیم به‌باشی كه‌سادبوونی بازاڕی میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتی بۆ ده‌ركه‌وتووه و به ترسه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵه‌وه. هه‌ربۆیه وه‌جمووجۆڵ كه‌وتووه و به‌نیازه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بووبێت به‌دیلێك بۆ ئه‌م باروودۆخه بدۆزێته‌وه.
له‌شكری سایبێریی حكوومه‌تی ئیسلامی بێجگه‌له چاوه‌دێریی و زه‌بتی قسه‌وباسی چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ته‌بلیغاتی لێیان بۆ سریاڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه جه‌نایاتی چل و سێ ساڵه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی داپۆشن و یان كه‌مڕه‌نگی بكه‌نه‌وه. ئاخونده‌كان به ڕیش و مێزه‌ره‌وه له‌ناو كڵاب هاوسدا چالاكن و به دیفاع له شیعه‌گه‌ری و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك وای نیشان ده‌ده‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا بۆ دیفاع له شیعه‌گه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاك كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان فریوكارانه له هه‌وڵی ئه‌وه دان تا مه‌زهه‌بییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم و به‌شێك له ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بخه‌ن و یان لانیكه‌م له دژایه‌تییان ڕوو به كۆماری ئیسلامی كه‌م بكه‌نه‌وه.
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌گه‌ر به زۆری ئه‌شكه‌نجه و زیندان توانیی میدیا سه‌ربه‌خۆكان دابخات و ڕۆژنامه‌وانان بێكار، زیندانی و ناچار به جێهێشتنی وڵاتیان بكات، له ده‌ره‌وه‌ی ئێران و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناتوانێت پڕۆژه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی بكاته ڕه‌وتێكی كاریگه‌ر.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه به گوشار بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی سیاسی و میدیایی، نه به هه‌ڕه‌شه و خۆهه‌ڵكێشان و نه به ڕه‌وانه‌كردنی له‌شكری سایبێری ناتوانێت ده‌نگی ئازادی جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی بێزار له ڕژیم كۆنتڕۆڵ و سنووردار بكات. ئه‌و سه‌رده‌م تێپه‌ڕ بوو كه به پارازیت و یان فلتێركردن، ده‌نگی نه‌یارانی حكوومه‌تی ئیسلامیی كپ كرد. ئه‌مڕۆ به‌كرێگیراوانی له‌شكری سایبێری به دیفاع له دیفاع‌هه‌ڵنه‌گر، زیاتر له ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ساخته‌چی و گه‌نده‌ڵی ڕژیمی ئیسلامی ڕسوا ده‌كه‌ن.