به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی ئوستانی كوردستان، مه‌عده‌نی ساریگوونی قوروه ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی ٥ ملیۆن تۆن زێڕی ٢٤ عه‌یاری هه‌یه و گه‌وره‌ترین كانگای زێری وڵاته.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، له داهاتوویه‌كی نزیكدا مه‌عده‌نی زێڕی سه‌قزیش چالاكیه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات و له‌وێش ساڵانه ٣٥٠ كیلۆگرام زێڕی ٢٤ عه‌یار به‌رهه‌م دێت و مه‌عده‌نه‌كانی زێڕی دیوانده‌ره و بیجاڕیش له داهاتوویه‌كی نزیكدا پڕۆسه‌ی وبه‌رهێنان تێیاندا ده‌ست پێ ده‌كات. له‌كۆی گشتی معده‌نه‌كانی ئوستانی كوردستان، ٧ معده‌نی زێڕ و ئاسن له حه‌وزه‌ی سه‌قزه، ٦ مه‌عده‌نی زێڕ و ئاسن له حه‌وزه‌ی بیجاڕ و ١٤ مه‌عده‌نی زێڕ و به‌ردی ئاسن له حه‌وزه‌ی قوروه شناسایی كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئوستانی كوردستان به هۆبوونی ده‌یان كانگای جۆراوجۆر یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نترین ئوستانه‌كانی ئێرانه به‌ڵام زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری، كۆڵبه‌ری، خۆكوژی و حاشینه‌نشینی هه‌یه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ته‌نیا سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی تاڵان ده‌كات.