ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی وڵاتی كانادا له مه‌راسمێك دا ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده” گرت.
ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژی له دایك بوونی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده” گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” له شاری بۆكان بوو به‌ڵام، هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی له گۆڕستانی بۆكان كۆببنه‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م ده‌رگای گۆڕستان مه‌راسمه‌كه‌یان به‌ڕێوه برد. ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری وه‌نكۆڤێری كانادا كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌ڕێوه برد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.