ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی چوار لاوی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره، به ناوه‌كانی “په‌یمان منبه‌ری”، “یه‌حیا ره‌حیمی”، “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” و “داریووش عه‌لیزاده”، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، وێڕای گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و میلیتاریزه كردنی شاری سنه، هه‌روه‌ها ڕێگری كردنی هێزه ئه‌منیه‌كان له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕیزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕش، بنه‌ماڵه‌ی چوار لاوی شۆڕشگێڕ به ناوه‌كانی “په‌یمان منبه‌ری”، “یه‌حیا ره‌حیمی”، “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” و “داریووش عه‌لیزاده”، شوێنی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و گیانبه‌ختكردووانه‌یان گۆڵباران كرد و ئازادیخوازانی سنه هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ربڕی و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.