کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، دایكانی دادخوازی بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، دایه‌ مینا دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، ئارامستانی بۆكانی، به‌ مه‌زاری شه‌هیدانی شۆڕش ناو نیا و ڕایگه‌یاند كه‌ درێژه‌ به‌ ڕێگه‌ و ڕێبازی ڕۆڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن. له‌ كۆتایی مه‌راسمه‌كه‌ش،دایكانی دادخواز شاخه‌ گوڵی سووریان به‌ نیشانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووان‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان دانا، هاوكات دایكانی دادخواز هه‌ریه‌که‌و نه‌مامێكیان له‌ ته‌نیشت مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان چاند و ده‌ستیان به‌ نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رز كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-