کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی له ‌زاهیدان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی له ‌زاهیدان 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی بازاڕیانی به‌لووچستان له‌ ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی زاهیدان سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانیان كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی زاهیدان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌دسدیق ناروویی”، “خودانوور له‌جه‌یی” و چه‌ند گیانبه‌ختكردووی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، وێڕای ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.