ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی سێشه‌ممه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.