ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وێڕای میلیتاریزه كردنی شاری قوروه، مه‌راسمی ڕێزگرتن له یادی “نگین عه‌بدۆلمه‌لكی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداری مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “نگین عه‌بدۆلمه‌لكی” له شاری قوروه بوون و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “نگین عه‌بدۆلمه‌لكی” خوێندكاری زانكۆی هه‌مه‌دان ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه كوژرا.