ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “موحسن قه‌یسه‌ری” به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
“موحسن قه‌یسه‌ری” هاووڵاتی خه‌ڵكی ئیلام، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی موحسین هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیلام، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.