ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی موحسن شكاری و دونیا فه‌رهادی له شۆڕشی ژینا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له دۆستانی موحسن شكاری و ژماره‌یه‌ك چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان گۆڵباران كردووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی دونیا فه‌رهادی و كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی ئه‌هواز له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و له مه‌راسیمێك دا ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.