ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ مۆئمنی زاده” له ڕه‌شت و “ئه‌میرجه‌واد ئه‌سعه‌دزاده” له مه‌شهه‌د، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
“محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ مۆئمنی زاده” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ڕه‌شت گیانی به‌ختكرد. هه‌روه‌ها “ئه‌میرجه‌واد ئه‌سعه‌دزاده” ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌كاتی نووسینی درووشم دژبه كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ته‌رمی ئه‌شكه‌نجه‌دراوی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی ڕه‌شت و مه‌شهه‌د له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دار درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.