کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له‌ دیوانده‌ره‌

به‌رزڕاگرتنی یادی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له‌ دیوانده‌ره‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی موحسن محه‌ممه‌دی و فوئاد قه‌دیمی له‌ شاری دیوانده‌ره‌، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو قوربانیه‌ی سه‌ركوتی ڕژیم، له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌كانی موحسن محه‌ممه‌دی و فوئاد قه‌دیمی تاجه‌ گوڵینه‌ی سووریان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی داناوه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.