ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ئه‌میر فه‌راسه‌تی شاد” هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“ئه‌میر فه‌راسه‌تی شاد” لاوی خه‌ڵكی پیرانشار ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.