ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئازاد حسێن پوری” له شاری مهاباد، مه‌راسمێك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
“ئازاد حسێن پوری” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌ساڵی ڕابردوو، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری مهاباد گیانی له پێناو ئازادی و یه‌کسانیدا به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئازاد و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد به كۆبوونه‌و له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه، وێڕای ڕێزلێنان له بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.