ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زڵوه‌ر، مه‌راسمێك له شاری كۆبانێ به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له ڕۆژی جیهانی كۆبانێ به به‌شداری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له به‌رپرسانی ئیداری، له‌شكه‌ری و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كانتۆنی كۆبانی له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدار بوون و ڕێزیان له یادی ته‌واوی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر گرت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٢٦ی ژانویه‌ی ٢٠١٥، شاری كۆبانی پاش به‌رخۆدانێكی بێوێنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی “یه.په.گه” و “یه.په.ژه” به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئازاد كرا.