به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌لێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی كێڵانه‌ی سه‌ر به شاری سنه، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه له سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ئه‌و گونده كۆمه‌ڵێك ئاڵای سووریا‌ن شه‌كانده‌وه.
سه‌ره‌ڕای شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای سوور، دۆستانی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه ئاماده‌بوون و گڵكۆی ئه‌و ئازیزانه‌یان به كۆمه‌ڵێك تراكت و نووسراوه‌ی “بژی كۆمه‌ڵه و بژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان و ئاڵای سوور ڕازانده‌وه.