کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرانی یادی ڕۆژنامه‌وانانی گیانبه‌ختكردوو له‌ باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان

به‌رزڕاگرانی یادی ڕۆژنامه‌وانانی گیانبه‌ختكردوو له‌ باشوور و ڕۆژئاوای

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕانیه له‌ هه‌رێمی كوردستان و شه‌هبا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی دا، تیرۆركردنی گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دینیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری شاری ڕانیه له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تیرۆری ڕۆژنامه‌وانانیان به‌ تاوانی گه‌وره‌ی وڵاتانی تیرۆریست ناو برد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی توركیا بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری شه‌هبا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ بڕیای بزووتنه‌وه‌ی ژنان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.