ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “په‌یمان گه‌ڵوانی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری مهاباد، به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌ڕێوه‌چوو.
“په‌یمان گه‌ڵوانی” له دایكبووی مهاباده و ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و پاش دوو حه‌فته ئه‌شكه‌نجه‌دان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كرا، به‌ڵام ڕۆژی ١٨ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.