ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان له ماڵه‌وه گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ڕێگه‌ی نه‌داوه بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان كۆببنه‌وه و به تایبه‌ت پاش ڕفاندنی “ئه‌سرین محه‌ممه‌دی” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نزاده‌ش ناچاربوون مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان له ماڵه‌وه بگرن. “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.