ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌دنی و خه‌ڵكی شاری سنه له سێهه‌مین سالوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی “جه‌لال مه‌له‌كشاه” شاعیری ئازادیخوازی كورد، مه‌راسمێكیان له گوندی مه‌ڵه‌كشای سه‌ر به شاری سنه به‌ڕێوه برد.
“جه‌لال مه‌له‌كشا” ساڵی ١٣٣٠ له گوندی مه‌له‌كشای سه‌ر به شاری سنه به دنیا هات، ناوبراو له پێش شۆڕشی ٥٧یش چالاكێكی سیاسی و ئه‌ندامی چریكه فه‌دائیه‌كان بوو، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی دا بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كرا و پاش شۆڕشی ٥٧ درێژه‌ی به چالاكییه فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌كانی دا و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو. ناوبراو ساڵی ١٣٦٠ وازی له چالاكی سیاسی هێنا و وه‌كوو سه‌رده‌بیری په‌خشانی سروه درێژه‌ی به كاره هونه‌ریه‌كانی دا. جه‌لال مه‌له‌كشا بۆ ماوه‌یه‌كیش سه‌رده‌بیری په‌خشانی پرشنگی له شاری هه‌ولێر به‌ده‌سته‌وه گرت. ناودارترین به‌رهه‌می ئه‌و شاعیره كورده بریتیه له: “ناڵه‌ی زنجیری وشه دیله‌كان”.