ڕۆژی شهممه ٢٢ی مانگی ڕێبهندان، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكهی تورکیا و سوریا گەیشتە ٢٤ هەزار کەس و نزیکەی ٩٠ هەزار کەس بریندار بوون.
“ڕۆبێرت هۆڵدن”، بەڕێوەبەری کارەساتی سروشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەوانەی لە بوومەلەرزە ترسناکەکەی سوریا و تورکیا ڕزگاریان بووە، ئێستا ڕووبەڕووی کێشەی جیددی بوونەتەوە و پێویستیان به ئاو، سهرپهناه، وزە و خواردن ههیه. بە وتەی ناوبراو، ئەگەر بە خێرایی وەک قۆناغی یەکەمی گەڕان و ڕزگارکردن ڕێوشوێن نەگیرێتەبەر، ڕەنگە ژمارەی بریندارەکان لەم قۆناغەدا بەقەد کارەساتی یەکەم زیاد بکات. زیاتر لە چوار ڕۆژ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچە بەرفراوایەکانی تورکیا و سوریا تپهڕ دهبێت و هێزەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی ئەوەدان کە قوربانیهكان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە وێرانبووەکان دا دەربهێنن.