کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌سبته‌سه‌ر كراوانی شارستانی میاندواو بۆ ٧ كه‌س

به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌سبته‌سه‌ر كراوانی شارستانی میاندواو بۆ

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی میاندواو به‌ ناویمۆبین مه‌جیدزاده‌ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، ٦ هاووڵاتی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیبێهزاد به‌رجه‌سته‌،كه‌یوان به‌رجه‌سته‌،شه‌هاب ته‌وان،نیما قوربانزاده،خالق ڕه‌حیمیوسدیق عه‌باسنژاد، به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان و به‌ تونده‌تیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌ڕوانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.