کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژەی هەڵاوسان لە عێراق

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژەی هەڵاوسان لە عێراق 1

به‌وته‌ی كارناسانی ئابوری، لە مانگی پووشپه‌ڕی ئەمساڵدا ڕێژی هەڵاوسان لە عێراق به‌ڕێژه‌ی ١٢٪ زیادیكردووە و هەروەها، ئاستی هه‌ڵاوسان له‌ به‌شی خۆراكیدا به‌رێژه‌ی زیاتر لە ١١٪ به‌رزبووەته‌وه‌ و کرێیى گواستنەوە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنییەوە بە ڕێژی زیاتر لە ١٦٪ چووه‌ته‌سه‌ره‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا، هه‌ڵاوسان به‌رێژه‌ی ١٢.٣٪ زیادیكردوه‌، به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠١٩، ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌كاربه‌ر گه‌یشتووەته‌ ١١٧.٨٪ ئه‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانه‌ كه‌ عێراق له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا پێی گه‌یشتبێت، ئاستی هه‌ڵاوسان له‌ مه‌وادی خۆراكی به‌رێژه‌ی ١١.٢٪ به‌رزبووەته‌وه‌، كرێی شوێنی نیشته‌جێبوون و تێچووی ئاو و كاره‌با به‌ڕێژه‌ی ١٠.١٪ به‌رزبووەته‌وه‌، تێچووی گواستنه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی ١٦.٥٪ به‌رزبووەته‌وه‌، نرخى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكیش به‌رێژه‌ی ٢٧.٨٪ چووه‌ته‌سه‌ره‌وه‌. گرانی و هه‌ڵاوسان ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراقدا بردووه‌ته‌ سه‌روه‌ و ژیانی ٩ ملیۆن عێراقی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.