کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژی بێکاریى لە هەرێمی كوردستان

ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند، ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە چوار ساڵی داهاتوودا ڕێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان سنووره‌كانی یه‌ك ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕێنێت.

لە ئێستادا بەپێى ئەو ئامارەى لەبەردەستە، ژمارەى ئەو کەسانەى بێکارن لە هەرێم، گەیشتووەتە ٢٥٠ هەزار کەس، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێک پێشبینى دەکرێت لە ماوەی چوارساڵی داهاتوودا یەک ملیۆن گەنج بەهۆی نەبوونی هەلی کارەوە بێکار و ناچار به‌ كۆچكردن بۆ وڵاتانی دیكه‌ بن. به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌، زۆرینەى ئەو کەسانەى لە ماوەى چوار ساڵى داهووتادا لە هەرێمى کوردستان بێکاردەبن، دەرچووى زانکۆ و پەیمانگاکانن، چونکە لەلایەن حکومەتەوە هەلى کارییان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئازادی سێ زیندانی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار و پێشوازی گرمی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌

-

له ‌كۆما ده‌رهاتنی “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” له‌ نه‌خۆشخانه

-

بانگهێشتكردنی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ سنه‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ قامیشلووی ڕۆژئاوای كوردستان

-