به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، ٥٨ كه‌س له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان خۆپێشانده‌رانی به‌لووچ و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ناسنامه‌ی ٤٢ كه‌سیان ئاشكرا كراوه و 197 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێكیان ناجێگیره.
لە 15یەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەكان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دژی كوژرانی “ژینا ئەمینی” و ده‌ستدرێژی سێكسی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس بۆ سه‌ر كچێكی منداڵ، لە شاری زاهیدانی ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، هێزەكانی ئێران كۆمەڵكوژییان ئەنجامدا و به ده‌یان لاوی به‌لووچیان به چه‌كی قورس كرده قوربانی. جێگای ئاماژه‌یه كه چوار پاسدارای پله‌به‌رزی سپای پاسداران له شه‌ڕی و پێكدادانی لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ له‌گه‌ڵ سپای پاسداران كوژران كه ناسنامه‌یان بریتیه له: فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای به‌لووچستان (سه‌رهه‌نگ سه‌ید عه‌لی مووسه‌وی)، جێگری فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپا “سه‌ید حه‌میدڕه‌زا هاشمی“، پاسدار “محه‌ممه‌د ئازهشكهر” و “پاسدار محه‌ممه‌د ئه‌مین عارفی“.