ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ٧٨ هه‌زار و ٤٨٠ تمه‌ن هه‌ڵكشا و ئامارێكی میژوویی تۆمار كرد.
به وته‌ی چالاكانی حه‌وزه‌ی بازاڕ، نرخی دۆلار له‌دوای ڕووخانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، ئێستا ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆلاری نیمایی(ده‌وڵه‌تی) ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك له كاڵا زه‌روورییه‌كانیش وه‌لا بنێت و كارناسانی ئابووری سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌داسه‌دی نرخی پێداویسته‌كانی ژیان هۆشدار ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌ت.