فه‌رامه‌رز ته‌وفێقی، ئه‌ندامی پێشووی كۆمیته‌ی حه‌قده‌ست له شۆرای باڵای كار ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: لانیكه‌می تێچووی مانگانه‌ی خێزانه‌كانی بۆ ٣٢ ملیۆن تمه‌ن هه‌ڵكشاوه.
به وته‌ی فه‌رامه‌رز ته‌وفێقی، چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون كه سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كانی شۆرای باڵای كار و له‌لایه‌ن وه‌زیری كار و ته‌عاوه‌نه‌ووه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ئه‌و شته ڕووی نه‌داوه و بڕیار نییه ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی داهاتوو نرخی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت دیاری بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٤٣٪ی ده‌رچووانی زانكۆ له ئێران بێكارن و ئه‌و ڕێژه‌یه ساڵ به ساڵ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری شاری مهاباد له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٢٥ ملیۆن جه‌معیه‌تی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین.