به‌پی دوایین زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل پاش چوار ڕۆژ درێژه‌ی هه‌یه و ڕێژه‌ی قوربانیان له غه‌زه بۆ ٧٠٠ كه‌س و چوار هه‌زار بریندار به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی قوربانیان له ئیسڕائیل بۆ ٩٠٠ كه‌س و برینداره‌كان بۆ ٢٥٠٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه.
به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، تا به ئێستا نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له غه‌زه هه‌ڵهاتوون و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ئاو، كاره‌با، سووته‌مه‌نی و خۆراكی به ڕووی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه بڕاندووه و به هه‌زاران كه‌س له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. له به‌رانبه‌ر دا هێرشه مووشه‌كییه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئیسڕائیل به‌رده‌وامه و فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته كوژراوه و دوو وه‌زیری ده‌وڵه‌تی حه‌ماسیش له خان یوونس له هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئیسڕائیل كوژراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان له هێرشی توپخانه‌یی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان كوژراون.