به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی قوربانیانی لافاو له وڵاته‌كانی ئه‌فغانستان و كنیا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و خه‌ڵكی لێقه‌وماو پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، ئاماری قوربانیانی لافاو له ولایه‌ته‌كانی به‌ده‌خشان و به‌غڵان بۆ ٣٣٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ١٨٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ده‌یان خانوو ڕووخاوه و هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی هاتنی لافاو له كنیا، ٢٦٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ٧٥ كه‌س بێسه‌ر و شوێن بوون و ١٨٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٥٦ هه‌زار بنه‌ماڵه ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.