وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی لافاو تا به ئه‌مڕۆ ٦٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، لافاو زیانی به هه‌زار و ٢٣٥ خانوو گه‌یاندووه و له سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ٦٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٦ شارومه‌ند بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٦٠٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی كه‌شاوه‌زران له‌ناو چووه و هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون. حكوومه‌تی تالیبان داوای له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه تاكوو یارمه‌تیه مرۆییه‌كانیان بگه‌یننه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.